2 بە 1
دهۆک لە یاریگاى خۆیدا قوەى جەویەى شۆککرد
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
لە گەڕى 20ـى خولى ئەستێرەکانى عێراقدا، یانەى دهۆک هاندەرانى دڵخۆشکرد و توانى سێ خاڵ لە قوڕگى قوەى جەویە دەربهێنێت.
لەناو ئاپۆراى 20 هەزار هاندەرى یانەکەدا، دهۆک بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە قوەى جەویەى بردەوە.
گۆڵەکانى دهۆک لە خولەکەکانى 39 و 66 لەلایەن هەریەک لە یاریزانان، هارون ئەحمەد و عیماد لەواتییەوە تۆمارکران و تاکە گۆڵەکەى جەویەش لە خولەکى 81دا موهەننەد عەبدول رەحیم، تۆمارى کرد.
لە یارییەکەدا سێ کارتى سور بەڕووى یاریزاناندا بەرزکرایەوە کە یەکێکیان بۆ یانەى دهۆک بوو و دو کارتى سوریش بۆ یانەى جەوییە بوون.
یانەى دهۆک 32 خاڵى هەیە و جەویەش 45 خاڵى کۆکردووەتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح