پزیشکێکی جوانکاری:
“ئەوەی پێشتر ژنان بۆ جوانكاری دەیانکرد ئێستا پیاوان دەیکەن”
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
عسام عومەر، پزیشكی جوانكارییە و بۆ 964 ئاشکرای دەکات، ئەوەی پێشتر ژنان بۆ جوانکاری دەموچاویان دەیانکرد، ئێستا پیاوان دەیکەین و بە رێژەیەکی زۆر روویان لەم بابەتە کردووە، ئەوەی ئێستا پیاوان دەیکەن لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دەموچاویانە.
ئەنجامدانی لیزەر، کێشەی پێست، چەوری ژێرپێست و خاوێنکردنەوەی، بۆتۆکس و نەشتەرگەری دەموچاو لەو جوانکاریانەن کە پیاوان ئەنجامی دەدەن.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن