پۆلیس مەفرەزەیەکی ناردووە و جارێ دڵنیا نین

لە شاخێکی گوندی بانیشاری خورماڵ تەرمێک دۆزراوەتەوە و دەڵێن “ئەفغانی”یە

ئەمەل ناجی – خورماڵ

لە خورماڵ دەنگۆیەک بڵاوکرایەوە، گوایە لە شاخێکی گوندی بانیشار تەرمێک دۆزراوەتەوە، هەر لەناو دەنگۆکان باس لەوە دەکرا کە ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە کەسێکی ئەفغانییە و بەقسەی ئەوان لە شاخ هەڵدێراوە.

گوندی بانیشار، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، هاوسنوورە لەگەڵ رۆژهەڵاتی کوردستان.

964 ئەو دەنگیانەی بۆ ئاکام قوتبەدین، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە باسکردم نەیشاردەوە کە ئەوانیش شتێکی وایان بیستووە بەڵام وتی “بەفرەزەیەکمان ناردووە بۆ دڵنیابوونەوە”.

وتیشی “بە هۆی سەختی و دووری ئەو شوێنە کاتمان پێویستە بۆ پشڕاستکردنەوەی ئەم رووداوە، تاوەکو لەو مەفرەزەی ناردوومانە زانیاری دروست وەرنەگرین، ناتوانین هیچ قسەیەک لەسەر ئەو بابەتە بکەین”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن