55 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر زەویان وەرگرتووە
قۆناغی هه‌شته‌مە؛ لە هه‌ولێر بە تیروپشك 13 هه‌زار پارچه زه‌وی دیكه دەبەشکرا
فەرهاد حەسەن
لە هه‌ولێر، قۆناغی هه‌شته‌می دابەشکردنی زەوی بەسەر فەمانبەران ئەنجامدرا و تیایدا 13 پرچە زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه تریوپشکەکە بەرێوەچوو وه‌زیری شاره‌وانی و پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر ئامادەی بوون.
بەپێی راگەیەندراوێکی شارەوانی هەولێر، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دەڵێت، تاوه‌كو ئێستا حه‌وت قۆناغی دابه‌شكردنی زه‌وی كاره‌كانیان جێبه‌جێ كراون كه له‌م حه‌وت قۆناغه‌دا، 42 هه‌زار پارچه زه‌وی دابه‌شكراون و قۆناغی ئه‌مڕۆش كه قۆناغی هه‌شته‌مه، 13 هه‌زار پارچه زه‌وی تیروپشكیان بۆ ده‌كرێت بۆ هه‌ردوو ڕاژه‌ی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی.
كۆی گشتی ژماره‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی زه‌ویان وه‌رگرتووه، ده‌گاته 55 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و كۆی گشتی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانەش کە له سنووری شاره‌وانی هەولێر فه‌رمانیان بۆ ده‌رچووه 82 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر بووه، ئێسات ته‌نیا 27 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ماوه‌ته‌وه و ئه‌وانیش له قۆناغه‌كانی تردا زه‌وی وه‌رده‌گرن.
سه‌باره‌ت به تاپۆكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌ش ده‌كرێت، وه‌زیری شاره‌وانی وتی، فه‌رمانگه‌یه‌كی تایبه‌تمان هه‌یه به‌ناوی فه‌رمانگه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌د كه نوێنه‌ری سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی تێدایه، ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌مان ته‌رخانكردووه بۆ تاپۆكردنی ئه‌و ژمارانه‌ی زه‌وی كه به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌ش كراون، واته ئه‌و فه‌رمانگه‌یه كاری تاپۆكردنی ئه‌و زه‌وییانه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات ژماره‌كانی زه‌وی بگۆڕن بۆ سه‌نه‌د.
سه‌باره‌ت به فه‌رمانبه‌رانی سنووری مادده‌ی 140 یش دەڵێت، فه‌رمانبه‌رانی مادده‌ی 140 بڕیاری خۆیان هه‌یه، له نزیكترین شوێنه‌كانی خۆیاندا جێگه‌یان بۆ دابین ده‌كرێت و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ستپێده‌كات.