له سه‌یدسادق
كۆمپانیایه‌ك پارەی وەرنەگرتووە و پڕۆژەیەکی ئاو تەواو دەکات
+964
عومه‌ر فه‌تاح ـ سه‌یدسادق
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان له حكومه‌تى هه‌رێم وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام كۆمپانیایه‌ك وه‌ك هاوكاری و پاڵپشتییه‌ك بۆ قه‌یرانى دارایی، پرۆژه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى گه‌ڕه‌كێكى قه‌زاى سه‌یدسادق ته‌واو ده‌كات.
مه‌لیك سه‌لام، سه‌رپه‌رشتیارى پرۆژه‌كه و خاوه‌نى ئه‌و كۆمپانیایه‌ى پرۆژه‌كه‌ى سه‌یدسادق جێبه‌جێ ده‌كات، به 964ى وت “زیاتر له ساڵێكە ئه‌و پڕۆژه‌یه‌مان وه‌رگرتووه و بودجه‌كه‌ى له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى پارێزگاكانه، پێشتر له 50%ى كاره‌كانمان ته‌واو كردبوو، بڕیاربوو یه‌كه‌م سولفهمان بۆ خه‌رج بكرێت، به‌ڵام نه‌كرا، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و گه‌ڕه‌كه زۆر پێویستیان به ئاوى خواردنه‌وه هه‌بوو، وه‌ك هاوكاریهكیش بۆ حكومه‌ت له‌م قه‌یرانه‌دا، نزیكه‌ى دوو مانگه ده‌ستمان كردووه‌ته‌وه به پڕۆژه‌كه‌مان و ئێستا نزیكه‌ى 95%ى پرۆژه‌كه ته‌واو بووه، هیچ بڕه پارهیهكیشمان وه‌رنه‌گرتووه.
ئه‌و پرۆژه‌یه له گه‌ڕه‌كى هه‌وارى تازه‌ى سه‌یدسادق جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕى پاره‌ى ته‌رخانكراو بریتییه له 424 ملیۆن دینار، زیاتر له 1100 ماڵ لێى سوودمه‌ند ده‌بن، ئێستا ئه‌و ماڵانه ئاوى خواردنه‌وه‌یان نییه و پشت به ئاوى بیر ده‌به‌ستن، له هاوینیشدا له رێگه‌ى ته‌نكه‌ره‌وه ئاو بۆ خۆیان دابین ده‌كه‌ن.
به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وە زیاتر له حەوت ساڵه زۆرینه‌ى پرۆژه‌كانى سنووره‌كه هیچ كارێكیان تێدا نه‌كراوه، یان به‌شێكیان تهواونەكراون و كاركردن تێیاندا وه‌ستاوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا