کارەی حکومەتە و ئەوان دەیکەن

گەنجە خۆبەخشەکان تابلۆ شێوێندراوەکانی شاخی گۆیژە چاکدەکەنەوە

دیلان محەمەد – سلێمانی

تیمێکی خۆبەخش لە گەنجانی سلێمانی ، تابلۆ شێوێندراوەکانی هاتوچۆ کە لەسەر رێگاکەی شاخی گۆیژە داندراون چاکدەکەنەوە، ئەوانەی ئەو کارانەیان کردووە کەسانی نەناسراون، بە نووسینی جۆراوجۆر تابلۆکانیان شێواندبوو.

پێشتر 964 دیمەنی ئەو تابلۆیانەی خستبووەڕوو، بەڵام هیچ یەکێک لە شارەوانی و تیمەکانی هاتوچۆ کاریان لەسەر چاککردنەوەی نەکردبوو، تاوەکو ئەمڕۆش گەنجە خۆبەخشەکان دەستیان بە چاککردنەوەیان کرد.

راستی جەلال، یەکێک لەو خۆبەخشانە بە 964 ی وت، هەموو ئەو کارانەی ئەنجامی دەدەن لەسەر ئەرک و گیرفانی خۆیانە و گلەییشی لەو هاوڵاتیانە کرد کە ئەم جۆرە کارانەیان کردووە و دەڵێت “خەتاکە لە خەڵکی خۆمانە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن