ئێرلینگ هالاند. فۆتۆ: X
لاپۆرتا: پێویستمان به هالاند نییه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ماوه‌یه‌كه خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا قسه‌ی سه‌یر سه‌یر ده‌كات و وه‌ك ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌ری لێشێوابێت.
له باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی ئێمباپێ به یانه‌ی ریال مه‌درید لاپۆرتا وتی، ئێمباپێ كه‌شوهه‌وای ژووری جلگۆڕینی یانه‌ی ریال مه‌درید تێكده‌دات و جیاكاری دروست ده‌كات.
له نوێترین لێدوانیشدا و سه‌باره‌ت به توانای یانه‌كه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئێرلینگ هالاند، لاپۆرتا بۆ رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ده‌ڵێت، “ئێوه له نێوان یاریزانێكی میدیایی و یاریزانێكی گونجاو بۆ تیپه‌كه تێكه‌ڵتان كردووه، هێنانی هالاند به پێویست نازانین.
لاپۆرتا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێت، له مێركاتۆی داهاتوودا یه‌ك دوو گۆڕانكاری ده‌كه‌ین، كه ده‌بنه به‌شێك له تیپه‌كه.