لە گەڕەکی عارەبانی هەولێر

لە خەودابوون کاتێک خانوەکەیان رووخا و خۆیان سەلامەتن

964+

شیراز عەبدوڵا – هەولێر

سەڵاح عەلی 20 ساڵە دانیشتووی گەڕەکی عەرەبانی کۆنە لە هەولێر، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 20.3.2024 خانوەکەیان رووخا.

سەڵاح عەلی بە 964ـی وت، لە خەودابووین کاتێ خانووەکە رووخا، بەڵام کەس زامدار نەبووە و تەنیا زەرەر بەر خانووەکە کەوتووە.

گەڕەکی عەربانی کۆن لە هەولێر دەکەوێتە سەنتەری شاری هەولێر و بە یەکێک لە گەڕەکە هەر دێرینەکانی هەولێر، بەشی زۆری خانووەکانی چۆڵکراون.

ئاو چووە ناو 10 ماڵى گەڕەکى گڵکەندى هەولێر

ئاو چووە ناو 10 ماڵى گەڕەکى گڵکەندى هەولێر

باران دیواری چەند گەڕەکێکی کۆنی هەولێری رووخاندوە

باران دیواری چەند گەڕەکێکی کۆنی هەولێری رووخاندوە