ئەلفۆنسۆ دەیڤز. فۆتۆ: X
بایرن ئۆفه‌ری باشی پێداوه
ئه‌لفۆنسۆ ده‌یڤز چ بڕیارێك ده‌دات؟
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
ماکس ئیبرێل، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی بڕیاری دا وەڵامی ئەو هەواڵانە بداتەوە، کە باس لەوە دەکەن ئەلفۆنسۆ دەیڤزی کەنەدی، یاریزانی یانه‌ی بایرن میونشن لە پەیوەندیکردن بە یانەی ریال مەدرید نزیک بووه‌ته‌وه.
ئیبرێل لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی: ئۆفەرێکی باشمان پێشكه‌ش به دەیڤز كردووه، لە قۆناغێکی ژیاندا دەبێت بڵێیت بەڵێ یان نەخێر، دانوستانەکان ماوەیەکی زۆر بەردەوام بوون، بەڵام هاوینی رابردوو کەمێک وه‌ستا.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئارەزووی ڤیال مەدرید بۆ بەشداریکردنی ئەو یاریزانە، ئیبرێل جەختی لەوە کردەوە: ریال مەدرید پەیوەندی بە ئێمەوە نەکردووه”.
گرێبەستەکەی دەیڤز لەگەڵ بایرن لە هاوینی 2025 کۆتایی دێت و باس له‌وه ده‌كه‌رێت گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێناكاته‌وه و په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه ده‌كات