لە گەرمیان

گەنجێک بە فیشەک کوژرا

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

کەمێک پێش ئیستا لە گوندی شێخ لەنگەری سەر بە ناحیەی کۆکس لە ئیدارەی گەرمیان تەرمی گەنجێک ھێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار.

رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بە 964ـی وت، “کەمێک پێش ئێستا تەرمی گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ کە دانیشتووی گوندی شێخ لەنگەرە، لە لایەن کەسوکارەیەوە هێندرایە نەخۆشخانە و ئاسەواری سێ فیشەک بە جەستەوەیە بوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، فیشەکەکان بەر سنگ و سک و حەوزی کەوتووە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە بەمەبەستی توێکاری.

هاوکات عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە 964ـی وت،”بە وتەی کەسوکاری کوژراوەکە، کوڕەکەیان لەگەڵ ئامۆزایەکی بووە بە شەڕیان و تەقەی لێکردوە”.

وتیشی، تۆمەتبارەکە بەپێی بڕیاری دادوەر، لەلایەن پۆلیسەوە بەپێی مادەی 406 دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بەهۆی دەمەقاڵێ لە گەڕەکێکی سلێمانی کەسێک کوژرا

بەهۆی دەمەقاڵێ لە گەڕەکێکی سلێمانی کەسێک کوژرا