رانیە

هاوڵاتییەک لە شاخى گڵەزەرد هەڵدێرا و قاچى شکا


وریا فەتاح

هاوڵاتییەک لە سنوورى رانیە، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ لە شاخى گڵەزەرد هەڵدێرا و قاچى شکاوە.
بەرگرى شارستانى راپەڕین بڵاوى کردەوە، کاتژمێر 1ک40 خولەکى پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ئاگادارکراونەتەوە کە هاوڵاتییەک لە شاخى گڵەزەرد لە سنوورى گوندى قوڕەگۆ، هەڵدێراوە و قاچى شکاوە.

دەشڵێت: تیمەکانیان بە هاوبەشى لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنى رووداوەکە و هاوڵاتییەکەیان هێناوەتە خوارەوە.

باس لەوەش دەکات، لە ئێستادا بەڕێکەوتوون بۆ ئەوەى بیگەیەنن بە نەخۆشخانە و چارەسەرى پێویست وەربگرێت.