"هێمایەکە بۆ پێکەوەژیان"

مەسیحییەکانی عەنکاوە ئاگری نەورۆزیان کردەوە

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە قەزای عەنکاوەی سەربە پارێزگای هەولێر مەسیحییەکان ئاگری نەورۆزیان کردەوە و پیرۆزبایی ئەو جەژنە نەتەوەییان لە خزم و کەسوکاریان کرد.

سلڤانا دڵشاد لە کۆیەوە هاتووەتە عەنکاوە و دەڵێت، “مەسیحییەکانیش گرنگی بە نەورۆز دەدەن و هەموو ساڵێک ئاگر دەکەنەوە، ئەوەش هێمایەکە بۆ پێکەوەژیان و ئاشتی لەناو کۆمەڵگای کوردی و کوردستاندا”.

“ئەمڕۆ بارانە، ئەگەرنا دەبوو لە سەفرەی بووینایە، خۆمان حازر کردووە، ئەگەر سبەی باران نەبێ هەموومان دەچینە سەفرەی”، سلڤانا دڵشاد وای وت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری