فۆڕمەکە پڕبکەنەوە

لە نەینەوا دەرچووانی پسپۆڕی زمانی کوردی دادەمەزرێندرێن

964+

فەرهاد حەسەن

ئیدارەی پارێزگای نەینەوا ئاگادارییەکی بۆ دەرچووانی پسپۆڕی زمانی کوردی لە سنووری پارێزگاکەی بەمەبەستی دامەزراندنیان و لینکێکیشی داناوە کە پێویستە دەرچووەکان فۆڕمەکای ناوی پڕبکەنەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، بەمەبەستی رێکخستنی داتا و زانیارییەکان و هەوڵدان بۆ دابینکردنی مافی دامەزراندن، ئاگاداری گشت دەرچووانی بەشی (زمانی کوردی) لە سنووری پارێزگای نەینەوا دەکرێتەوە، کە دەرچووی ساڵانی 2018 تاوەکو 2025)ن، ناوی خۆیان لە رێگەی ئەم فۆڕمە ئەلیکترۆنییەی لای خوارەوە تۆمار بکەن.

لینکى فۆڕمی ئەلیکترۆنی:

https://forms.gle/mekBWh6uEmukDjCr8 See

دەڵێت “ئەم پڕۆسەیە هەنگاوێکی سەرەتایی و گرنگە بۆ ئامادەکردنی لیستێکی ورد و فەرمی، کە دواتر بە نووسراو ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت، بەمەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی و کارگێڕی بۆ دامەزراندنیان لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی نەینەوا”.

چەند تێبینییەکی گرنگیش نووسراوە بۆ ئەوانەی فۆڕمەکە پڕدەکەنەوە:

–        ئەم فۆڕمە تەنیا و تەنیا دەرچووانی پسپۆڕی زمانی کوردی دەگرێتەوە.

–        فۆڕمەکە بۆ ماوەی 11 رۆژ کارا دەبێت تاوەکو 1.5.2026، دوای ئەو وادەیە دادەخرێت.

–        تکایە زانیارییەکانتان بە شێوازێکی دروست و ورد تۆمار بکەن، چونکە بەپێی ئەم زانیاریانە نووسراوی فەرمی ئامادە دەکرێت و هەر هەڵەیەک لە ئەستۆی دەرچووەکە خۆیەتی.

داواش لە هەموو دەرچووان کراوە، لە کاتی دیاریکراودا ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی مافی کەس نەفەوتێت.

دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم داد...

دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دادەمەزرێن