دەبێت بە یەک ئاراستە

سبەینێ شەقامێکی سەرەکی کەلار دادەخرێت

توانا نەقی

سبەینێ دووشەممە، یەکێک لە شەقامە سەرەکییەکانی ناو قەزای کەلار بە مەبەستی دروست کردنی یەکتربڕ دادەخرێت.

سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار بڵاویکردەوە، ئاگاداری شوفێران و هاوڵاتیان دەکەنەوە سبەینێ دووشەممە شەقامی سەرەکی لیواکە بۆ بازار یەک ئاراستەیان دادەخرێت.

دەشڵێت، داخستنەکە لە یوتێرنی بەردەم یاریگای شێروانە تاوەکو یوتێرنی بەردەم مزگەوتی تەقوا دەبێت بە دوو ئاراستە و بەدیوی یاریگای شێروانە دادەخرێت بەمەبەستی دروستکردنی یەکتربڕێکی نوێ.

ئەو شەقامەی کەلار یەکێکە لە شەقامە سەرەکییەکان و چەند گەڕەکێک بە بازاڕی قەزاکە سەنتەرەوە دەبەستێتەوە.