خانەنشینان لە سەرەی وەرگرتنی موچەدا وەستاون. وێنە:بانکی مەڵکەندی.
لە بانکی مەڵکەندی
شوێنی دابەشکردنی موچەی بەشێک لە خانەنشینانی سلێمانی گۆڕدرا
964+
ژووری هەواڵ
شوێنی دابەشکردنی موچەی مانگی دووی ئەو خانەنشینانە گواستراوەتەوە کە لە نوسینگەی ئیبراهیم ئەحمەد لە بانکی مەڵکەندی سلێمانی موچەیان وەردەگرت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.3.2024، بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی رایگەیاند، خانەنشینانی شارستانی موچەی مانگی دوویان گواستراوەتەوە بۆ نوسینگەی رەند گەلەری لە شەقامی سالم لە نزیک پردی خەسرەو خاڵ.
بانکەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، زیندانیانی سیاسی و ژنانی شاخ موچەکانیان گواستراوەتەوە بۆ نوسینگەی هەفتە بازاڕی سلێمانی تەنیشت یاریگای چیا.
لە شاری سلێمانی نزیکەی 45 هەزار کەس موچەی خانەنشینی شارستانی لە شەش بانک و پێنج نووسینگەدا وەردەگرن.