پاشماوەی رووداوەکە - وێنە: هاتوچۆی گەرمیان
لەسەر رێگەی کەلار بۆ دەربەندیخان
پێکدادانی تراکتۆر و ئۆتۆمبیلێک برینداربوونی لێکەوتەوە
ئەحمەد مستەفا
ئەمشەو 2.9.2026، لەسەر رێگای کەلار بۆ دەربەندیخان لەبەرامبەر گوندی “لەواوان” رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و کەسێک برینداربووە.
هاتوچۆی گەرمیان بڵاوکراوەی لەبارەی رووداوەکەوە هەیە و دەڵێ، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵکر ” کرێن” لەگەڵ تراکتۆرێک پێکیانداداوە، بەهۆیەوە شۆفێری تراکتۆرەکە لەدایک بووی ساڵی 2006 بووە برینداربووە.
بریندارەکە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لەناحیەی باوەنور و پاش وەرگرتنی چارەسەری سەرەتای، رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراوە لە قەزای کەلار.
تیمی هاتوچۆ، وەک لە راگەیەندراوی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان باسکراوە، لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە، ئەوەش بۆ زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە.