راکردنێک لە ئاکرێ بەڕێوەچوو
رێڤینگ” لە کوڕان و “رەنا” لە کچان یەکەم بوون”
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
پێشبڕكێی راکردنی به‌كۆمه‌ڵ له ئاكرێ ئه‌نجام درا و زیاتر لە 500 وەرزشوانی کچ و کوڕ بەشدار بوون.
پێشبڕكێیه‌كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7.3.2024 بۆ ماوه‌ی شه‌ش كیلۆمه‌تر ئه‌نجام درا و به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی راپه‌ڕینی قه‌زای ئاكرێ بوو، وه‌رزشوانانی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان به‌شداربوون.
فەیسەڵ خەلیل، بەڕێوبەری ناوەندی وەرزشی و لاوانی ئاکرێ بە 964ی وت، راكردنهكه ناوەندی وەرزش و لاوانی ئاکرێ ئه‌نجامی دا و زیاتر لە 500 وه‌رزشوان و ئاره‌زوومه‌ندی كوڕ و کچ پشكدار بوون.
وتیشی، لەسەر ئاستی کوڕان وه‌رزشوانانی هەولێر، شیلادزی و بەردەڕەش و ناوچه‌كانی دیكه له پێنج پله‌ی پێشه‌وه بوون، له كچانیشدا رەنا بەڕەکاتی ئاكره‌یی یه‌كه‌م بوو.
له كۆتایی راكردنهكهدا، لە ئاستی کوڕان “رێڤینگ مه‌حمود رەشید” تەمەن 37ساڵ و وه‌رزشوانی ناسراوی كوردستان و هەولێر پلەی یەکەمی بەدەست هینا، له ئاستی كچانیشدا “رەنا بەڕەکات” وه‌رزشوانی ئاكرێ، كه تەمەنی 20 ساڵه توانی پلەی یەکەم بەدەست بهینیت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا