دەرگا و پەنجەرەکان لەرینەوە

گوندێکی نزیک قەزای ئامێدی بۆردومان کرا

+964

هیڤی دێوالی-دهۆک

کەمێک پێش ئێستا گوندی سەرگەلی لە سنووری قەزای ئامێدی لە لایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومان کرا، کە گومان دەکرێت فڕۆکەی تورکیا بن.

بە پێی گرتە ڤیدیۆیەک کە خەڵکی گوندەکە بۆ 964یان ناردووە، نزیکی کاتژمێر 12 نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە نزیکی گوندەکە بۆردومان کراوە، خەڵکی گوندەکەش دەڵێن، دەنگێکی بەهێز هات و دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکان لەگەڵیدا لەرییەوە.

ئاماژە بەوەش دەکەن، لە دوێنێئەوە ئەمە سێیەم جارە نزیکی گوندەکەیان بۆردومان دەکرێت.

گوندی سەرگەلی دەکەوێتە سنووری قەزای ئامێدی و گوندەکە زیاتر لە 40 ماڵە.

964 هەوڵ دەدات لێدوانی لایەنە بەرپرسەکانی ناوچەکە وەربگرێت و زانیاری زیاتری دەستکەوێت.

سەرچاوەیەکی فەرمی لە سنووری قەزای ئامێدی بە 964ی وت، رۆژانە زنجیرەی چیای مەتین لە سنووری ئامێدی بۆردومان دەکرێت، بەڵام ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا شوێنێكیان بۆردومان كردووه‌، كه‌ کەمتر لە نیو کیلۆمەتر لە گوندی سەرگەلێ دووره‌.

وتیشی، “زیانی گیانی نەبووە، به‌لام خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ترساون و ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كان له‌ریونه‌ته‌وه‌”.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، ئەمساڵ هه‌ر چوار گوندی “مژێ، کەڤنەمژێ، سپیندار خەلفۆ و گێرگاش” كه‌ لە نزیکی گوندی سەرگەلێن، بەهۆی ناسەقامگیریی ره‌وشی ئه‌منی ناوچەکە چۆڵ کراون.

وارشین سلێمان، قایمقامی قەزای ئامێدی بە 964ی وت، لە سنووری قەزای ئامێدی 358 گوند هەن، بەڵام 201 گوند چوڵکراون.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دواى بۆردومانى فڕۆکەی جەنگی چوار هاوڵاتی بێسه‌روشوێن...

دواى بۆردومانى فڕۆکەی جەنگی چوار هاوڵاتی بێسه‌روشوێنن