"شۆفێری بارهەڵگرەکەش گیانی لەدەستداوە"
تادێت ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارانی رووداوکەی کەرکوک بەرزتردەبێتەوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەپێی دوایین ئامار، لە رووداوی هاتوچۆکەی کەرکوک 7 کەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان شۆفێری بارهەڵگرەکەیە، 21 کەسیش بەسەختی برینداربوون.
سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ـی وت، “بەپێی ئەو ئامارەی بەدەستمان گەیشتووە، تا ئێستا 7 کەس لە رووداوەکەی شەقامی دەروازە گیانیان لەدەستداوە و 21 کەسیش بەسەختی برینداربوون”.
هەر سەبارەت بەو رووداوە 964 لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بنکەی پۆلیسی ئازادی کەرکوک زانیویەتی، شۆفێری بارهەڵگرەکە گیانی لەدەستداوە و کوڕەکەشی دەستگیر کراوە کە لەکاتی رووداوەکە لەگەڵی بووە، دانیشتووی گەڕەکی حیساباتی کەرکوکن.
لە لێکۆڵینەوەکاندا کوڕەکەی وتوویەتی ئۆتۆمبێلەکەیان برێکی نەماوە و باوکی زۆر هەوڵیداوە کۆنتڕۆڵی بکات، بەڵام نەیتوانیوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 26.4.2026 لە شەقامی دەروازە نزیک سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک، سایلۆیەکی چیمەنتۆ کۆنترۆڵی خۆی لەدەستدا و جگە لە گیانلەدەستدان و برینداربوونی ئەو هاوڵاتیانە، ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلیشی وێران کرد.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری