لە دهۆک
15کورسیی کارەبایی بە خاوەن پێداویستیی تایبەت دران
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لەپارێزگای دهۆک 15 خاوەن پێداویستی تایبەت بوون بە خاوەن کورسیی کارەبایی، کە بێ بەرامبەر بەسەریاندا دابەش کرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.3.2024، لە لایەن رێکخراوی هاجەر بۆ کاری مرۆیی و بە هەماهەنگی بەرێوەبەرایەتیی کاروباری کۆمەڵایەتی 15 کورسییەکە دابەش کران.
خەلیل میکائیل، بەڕێوەبەری کاروباری کومەڵایەتی لە دهۆک بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ بە هەماهەنگیی رێخکراوی هاجەر بۆ دووەمین جار 15 کورسیی کارەبایی دابەش کران، ئەم پڕۆسەیە بەردەوام دەبیت لە لایەن ريخکراوەکان”.
وتیشی، “دوو جارەکەی پێشووش لەنێوان 10 تا 15 کورسیی کارەبایی دابەش کراون”.
بەپێی بەدواداچوونەکانی 964، لە پارێزگای دهۆک 100 خاوەن پێداویستی تایبەت پێویستیان بە کورسیی کارەبایی هەیە.
لە سنووری پارێزگای دهۆک زیاتر لە 12 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت هەیە.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد