113 هه‌زار خوێندكار لێى سوودمه‌ندن
خوێندنى باڵا: دابەشکردنى دەرماڵەى خوێندكاران به‌رده‌وامه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزارەتى خوێندنى باڵا ده‌ڵێت، هیچ كێشه‌یه‌ك له‌باره‌ى دابه‌شكردنى ده‌رماڵه‌ى خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكان نیه و لە هه‌ر شوێنێك پاره‌ى كاش هه‌بێت دابەشکردن به‌رده‌وام ده‌بێت.
دەرماڵەی خوێندكارانی ناو شار مانگانه 40 هه‌زار دینارە و ئه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ی شارەكانیش مانگانه 60 هه‌زار دیناریان پێده‌درێت.
د. توانا نه‌جه‌ف، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به 964ـى رایگەیاند، لاى وه‌زاره‌ته‌كه‌یان كێشه‌ى ده‌رماڵه‌ى خوێندكاران نییه بڕیاری بۆ دەرچووە و بەردەوام دەبێت.
وتیشی “كێشه له‌و گه‌نجینه و بانكانه‌یه، بەپێی ئەو پارە کاشەی هه‌یانه دابه‌شی ده‌كه‌ن”.
دووپاتیشیكرده‌وه، ده‌رماڵه هیچ خوێندكارێكی زانكۆ و په‌یمانگاكان نافوتێت.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه 964 له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ده‌ستیكه‌وتووه، مانگانه زیاتر له 113 هه‌زار خوێندكاری زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هەرێمی كوردستان سوودمه‌ندى بڕیاری پێدانی دەرماڵەن.