964+
لە گەراجێک بریندار کراوە
لە رانیە تەقە لە گەنجێک کرا و بریندارە
964+
ژێوار خدر – راپەڕین
ئەمشەو لە نزیکی گەراجی قەڵادزێ لە گەڕەکی قولەی رانیە، لەلایەن چەند کەسێکەوە تەقە لە گەنجێک کرا و بریندار بوو.
تەها محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی راپەڕین بە 964ـی وت، گەنجەکە تەمەنی 36 ساڵە و چەند گوللەیەک بەر قاچی و سنگی کەوتووە و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە و چارەسەر وەردەگرێت.
شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین هەواڵەکەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و وتی، تا ئێستا نەتوانراوە تەقەکەرەکان دەستگیربکرێن، ئەو گەنجەی تەقەی لێکراوە گواستراوەتەوە بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە.