هەواڵەکان؛

لەگەڵ 964 هەڵبژاردەى کوردستان لە مۆندیالە و خۆتان ئامادە بکەن گەرماش هات

ژووری هەواڵ

لەمڕۆوە خۆتان بۆ گەرمایەکی تەواو هاوینە ئامادە بکەن، بەپێی نوێترین پێشبینییەکانی کەشوهەوا، لە ئەمڕۆ و سبەینێوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو و سێ بۆ چوار پلە بەرزدەبنەوە.

مۆندیالە و هەموو چاوەکان لەسەر ئەمریکان، ئەگەر نەتانتوانیوە گەشت بکەن، خەمتان نەبێت، تیمی 964 لەوێیە و ورد و درشتی ناوەوە و دەرەوەی یاریگاکانتان بۆ دەگوازێتەوە.

رۆژ نییە رووداوێکى هاتوچۆ پرسە نەخاتە ماڵێکەوە، دوێنێ لە دەشتى کۆیە پێکدادانى بارهەڵگرێک و تەنکەرێکى سووتەمەنى کارەساتێکى جەرگبڕى لێکەوتەوە و سێ ماڵى پرسەدار کرد.

چاوەڕوانی هێنانەدەرەوەی تەرمی خنکاوەکان بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەجۆرێک لەو ماوەیەدا رووداوی خنکان زۆربووە ، تەنیا لەماوەی پێنج رۆژی ئەم مانگەدا چوار هاوڵاتی خنکاون و تاوەکو ئێستاش تەرمی دوو لەو خنکاوانە نەدۆزراونەتەوە.