چوار پڕۆژە لە سێمێل جێبه‌جێ ده‌كرێن

+964
هێڤی دێوالی- دهۆک

لە سنوری قەزای سێمێل، چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاری بە بەهای 37 ملیۆن دینار جێبه‌جێ دەكرێن

پڕۆژەكان لە بواری رێگەوبانی گشتی ناو قەزای سێمێل و چەند گوندێكی نزیك قەزاكەن .

عەبدولەتیف ئیسماعیل، بەرپرسی ئەندازیاری قەزای سێمێل بە +964ی راگەیاند: لەسەرەتای مانگی شوباتدا دەستدەكرێ بە پڕۆژەكان و دروستكردنی رێگەكان.

بەشێك لە پڕۆژەكان بریتیە لە دروستكردنی شەقامی سی مەتری  لە قەزای سێمێل كە بەدەوری قەزاكەدا دەسوڕێتەوە.

قەزای سێمێل، 22 كیلۆمەتر دوورە لە ناوەندی پارێزگای دهۆكەوە و ژمارەی دانیشتوانەكەی 165 هەزارە.