لەرێگای شارەزوور بۆ سلێمانی

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا و 10ی دیکەش بریندارن

964+

بڕوا مەجید – قەزای شارەزوور

ئێوارەی ئەمڕۆ لەنزیک گوندی قەرەگۆل لەسەر رێگای سلێمانی بۆ شارەزوور، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا.

رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا ماجێستا و سەنی تەکسی بووە.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف لە قەزای شارەزوور بۆ 964 وتی، بەهۆی رووداوەکە ژنێک گیانی لەدەستداوە و 10 سەرنشین بریندارن بوون، لە نەخۆشخانە بریندارەکان چارەسەری سەرەتاییان بۆ کراو گوسترانەوە سلێمانی.

شایەتحاڵێک لەنزیکی رووداوەکە بۆ 964 دەڵێت، “تاکسیەکە لە سلێمانیەوە هاتووە و تۆیۆتا ماجێستاکەش بەرەو سلێمانی چووە، تۆیۆتاکە لەدەستی وەریگرتووە و رووداوەکەی لێ کەوتووەتەوە”.

رووداوێکی هاتوچۆ شەش برینداری لێکەووتەوە

رووداوێکی هاتوچۆ شەش برینداری لێکەووتەوە