دیمه‌نى یه‌كێك له‌و پۆندانه‌ى له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه له سنوورى قه‌زاى قه‌ره‌داغ دروستكراون... وێنه: راگه‌یاندنى قایمقامییه‌ت
زیاتر له 10 پۆندی ئاویشی لێیه
سێیه‌م به‌نداو له سنوورى قه‌ره‌داغ دروست ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیار دراوه سێیه‌مین به‌نداو له‌سنوورى قه‌زاى قه‌ره‌داغ دروستبكرێت و هه‌موو رێكاره‌كانى ته‌واوكراوه و ته‌نیا جێبه‌جێكردنى ماوه.
به‌نداوه‌كه، ده‌كه‌وێته سنوورى گونده‌كانى بەڵخەى سه‌روو و خواروو و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاودێرى سلێمانییه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
له سنوورى قه‌زاى قه‌ره‌داغ له رابردوودا دوو به‌نداو دروستكراو، یه‌كه‌ميان به ناوى ئه‌ستێڵ و دووه‌میشیان ئالیاوه.
ره‌ئوف شێخ كه‌مال، قایمقامى قه‌ره‌داغ به 964ـى وت، شوێن بۆ به‌نداوه‌كه دیاریكراوه و له‌لایه‌ن لیژنه‌ى تایبهتهمهندیشهوه كه‌شف بۆ شوێنه‌كه كراوه، هه‌موو رێكاره‌كانى دیكه‌شی ته‌واو كراون، ئه‌وه‌ى ماوه جێبهجێكردنیهتى.
وتیشی “به‌نداوه‌كه جگه له هه‌ردوو گوندى به‌ڵخه، دوو گوندى دیكه‌ش كه هاوسنوورن سوودى لێوه‌رده‌گرن، ئه‌وانیش گونده‌كانى گه‌دا و گومهتهن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد له سنوورى قه‌زاكه‌یان جگه له‌و دوو به‌نداوه زیاتر له 10 پۆندی گلدانه‌وه‌ى ئاویش دروستكراون، كه ته‌واوى ئه‌و به‌نداو و پۆندانه كاریگه‌رى باشیان بۆسه‌ر كه‌رتى كشتو‌كاڵى و ئاژه‌ڵدارى ده‌بێت.