هەواڵی زیاتر ببینە
لە سلێمانی و هەڵەبجە “هەژماری من” رەتکرایەوە
ژووری هەواڵ
داوای به‌په‌له له وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه، لیستی موچه‌ی مانگی شوبات ئاماده بكه‌ن.
به پێی نووسراوێك، كه وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی كردووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوو لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌ت بكه‌ن و به عه‌ره‌بی بینووسن.
به پێی زانیارییه‌كانی 964 پێشبینیی ده‌كرێت وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم، لیستی سەرجەم موچەخۆران و فه‌رمانبه‌ران بۆ بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاریی عێراق بنێرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا موچه بنێرێت.
ئه‌مرۆ شه‌ممه له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه گردبوونه‌وه‌ی فراوان مامۆستایانی ناڕازی به‌ڕێوه‌چوو، كه داوا ده‌كه‌ن موچه‌كانیان بچێته سه‌ر بانكه‌كانی عێراق و پرۆژه‌ی “هه‌ژماری من”ی حكومه‌تی هه‌رێم ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
یه‌كێك له‌و مامۆستایانه‌ی له گردبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداربوو، به 964ی وت، ده‌یانه‌وێت موچه‌كانیان بخرێته‌سه‌ر بانكه عێراقییه‌كان و نایانه‌وێت له‌سه‌ر پرۆژه‌ی “هه‌ژماری من” بێت، كه حیساب بانكییەکی تایبه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و بۆ فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران دروستکراوە.
مامۆستایه‌كیش له هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت، فشار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌كانیان له بانكه عێراقییه‌كانه‌وه پێبدرێت و ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كرێت، ده‌چنه به‌رده‌م كونسوڵخانه‌كان.
….
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوای 15 رۆژ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه كێشه‌ی كاره‌بای پرۆژی ئیفراز دووی هه‌ولێر چاره‌سه‌ركرا.
رۆژی 16.2.2024هەورەبروسکە سیستمی کارەبای پڕۆژەی ئاوی ئیفراز دووی سووتاند، كه ئاوی نزیكه‌ی 150 هه‌زار كه‌س له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێر دابین ده‌كات، پێشتر راگه‌یاندرابوو 20 رۆژی پێویسته تا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ چاره‌سه‌ر كرا و ئاو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی بێ ئاو بوون.
پرۆژه‌ی ئیفراز دووی هه‌ولێر 41 ساڵه دروست كراوه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاوی هه‌رێم، پێشتر به 964ی راگه‌یاندبوو، پلانیان هه‌یه ته‌واوی پرۆژه‌كه بگۆڕن.