لەگەڵ شورتە یارى هەبوو
نەورۆز کەوتە داوى یەکسانبوونەوە
964+
ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی
لە کەشوهەوایەکى ساردى سلێمانى و لەسەر یاریگاى سەرەکى شارەکە، یانەى نەورۆز نەیتوانى بردنەوە بەدەست بهێنێت و بەگۆڵێک لەگەڵ شورتە یەکسان بوو.
لە یارییەکانى هەفتەى 17ـى خولى ئەستێرەکانى عێراق، یانەى نەورۆزى شارى سلێمانى، میواندارى یانەى شورتەى کرد.
لەگەڵ هەناسەکانى سەرەتاى یارییەکە، مەڕوان حسێن، دڵخۆشى و ئاهەنگى خستە دڵى هاندەران و گۆڵى یەکەمى نەورۆزى تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکى 36دا، مەحمود مەواس گۆڵى یەکسانبونى یارییەکەى تۆمارکرد.
تا کۆتایى یارییەکە، یەکسانى بوونى بە گۆڵێک بوو بە ناونیشانى یارییەکە و هەر لایەکیان بە خاڵێک لە یاریگا هاتنە دەرەوە.
یانەى نەورۆز 27 خاڵى هەیە و لە پلەى سێیەمى ریزبەندى خولى ئەستێرەکانى عێراقدایە و شورتەش لە دووەمى ریزبەندییەکەدا جێگیر بووە.
پێداچوونەوە- وریا فەتاح