دیمه‌نێكی كاتى راماڵینى به‌فر له سنوورى قه‌زاى قه‌ره‌داغ.. وێنه: رێگاوبانى سلێمانى
تاوه‌كو 20 سانتیمه‌تر به‌فرى لێباریوه
ئه‌گه‌ر به‌نیازیت بچیته قه‌ره‌داغ رێگاكه سه‌لامه‌ته
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى بارینى ئه‌و به‌فره‌ى له دوو رۆژى رابردوودا به‌شێك له‌ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستانى گرتبووه‌وه، رێگاى چوون و هاتنه‌وه بۆ قه‌ره‌داغ ئاسته‌نگی تێكه‌وتبوو، به‌ڵام قایمقام ده‌ڵێت، ئێستا رێگاكه سه‌لامه‌ته و هاتوچۆ تیایدا ئاسایی بووه‌ته‌وه.
له‌ناو سه‌نته‌رى قه‌زاى قه‌ره‌داغ 12 سانتیمه‌تر و له قۆپییه‌كانى ئه‌و سنووره‌ش تاوه‌كو 20 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه.
ره‌ئوف شێخ كه‌مال، قایمقامى قه‌زاى قه‌ره‌داغ، به 964ـى راگه‌یاند، مه‌ترسی له‌سه‌ر رێگا سه‌ره‌كییه‌كانى قه‌ره‌داغ نه‌ماوه و تیمه‌كان چاره‌سه‌رى ئاسته‌نگى رێگاكانیان كردووه.
وتیشی “له‌دوێنێوه تیمەکانی راماڵینی بەفر خه‌ریكی رێگاكه بوون و ئه‌و شوێنانه‌ى مه‌ترسی خلیسكانیان هه‌بوو، خوێڕشتنیان بۆ كردووه، ئێستا هاتوچۆ له‌ته‌واوى رێگاكان له سلێمانی بۆ قەرەداغ و له‌وێشه‌وه بۆ شاخی سەگرمە، ئاساییه”.