لە شاری حیللەی پارێزگای بابل

بەهۆی ئاگرێکەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون

پەری ساڵح

لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە دووكانێکی فرۆشتن و چاککردنەوەی ماتۆڕسکیل لە شاری حیللەی پارێزگای بابل، بەرامبەر نەخۆشخانەی کۆماری، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ 964 عەرەبی؛ ئاگرەکە لە کاتی چاککردنەوەی ماتۆڕسکیلێکدا و بەهۆی تەقینەوەی تانکیی سوتەمەنییەکەیەوە کەوتووەتەوە.

تەندروستیی بابل ئاماژەی بەوەکردووە، کە کەسێک لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە و دوو لە بریندارەکانیش بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە، شەش کەسی دیکە بە سووکی برینداربوون و لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.