مێرمنداڵێکی تەمەن 12 ساڵە

ویستی دایکی رزگار بکات بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی قەڵاتەی سەربە کۆمەڵگەی خاڵخاڵان، ژنێک لەکاتی هەڵخستنی جل کارەبا لێیداوە و مێرمنداڵە تەمەن 12 ساڵەکەی ویستویەتی دایکی رزگاربکات، بەڵام کارەبا منداڵەکەی کوشتووە و دایکی بەسەختی بریندارە.

شایەتحاڵێکی نزیکی رووداوەکە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ بووە و مێرمنداڵەکە ویستویەتی دایکی رزگار بکات، بەڵام گیانی لەدەستدا، دایکەکە لە نەخۆشخانەی کۆیە لەژێر چاودێری چڕدایە.

بەوتەی ئەو شایەتحاڵە تەرمی مێردمنداڵەکە لە هۆبەی پزیشکی دادی نەخۆشخانەی کۆیە و لە چاوەڕوانی گەڕانەوەی باوکیدان لە ئەوروپا.

بەهۆی فراوانیان کۆمەڵگەی خەڵخاڵان و گوندی قەڵاتە سنوور لە نێوانیان نەماوە و تێکەڵی یەکتر بوون، ئەو گوندە سەر بە ناحیەی شوانە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

کرێکارێک لە دهۆک بە کارەبا گیانی لەدەستدا

کرێکارێک لە دهۆک بە کارەبا گیانی لەدەستدا

پێشمەرگەیەک لەکاتی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان کارەب...

پێشمەرگەیەک لەکاتی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان کارەبا لێیداوە