"جارێ هێزەکانمان ناکشێنینەوە"

ترەمپ: رێککەوتن نەکرێت شەڕ بەهێزتر لە جاران دەستپێدەکاتەوە

شۆڕش قادری

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند, هێزەکانیان لە نزیک ئێران ناکشێننەوە و ئەگەر نەگەنە رێککەوتن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تاران، بەهێزتر لە پێشتر شەڕ دەستپێدەکاتەوە.

ترەمپ لە تازەترین پۆستیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال بڵاویکردووەتەوە، نووسیویەتی، “تەوای کەشتییەکان، فڕۆکەکان و هێزی سەربازیی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە هەموو چەکوچۆڵێکەوە و هەر شتێک پێویست بێ بۆ لەناوبردنی دوژمنێک کە لەوە پێش لاواز بووە، لە دەورووبەر و ناوخۆی ئێران دەمێننەوە تا ئەو کاتەی رێککەوتنێکی راست و دروست بەدەست دێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر رێککەوتن نەکرێت کە دوور لە چاوەڕوانییە، ئەوا شەڕێکی زۆر باشتر و بەهێزتر لە جاران دەستپێدەکاتەوە کە تا ئێستا کەس نەیبینیوە.

ترەمپ دووپاتیکردووەتەوە کە ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر رێککەوتن کرا سەرەڕای هەموو قسەوباسی ساختە و پێچەوانە، بەبێ بوونی هیچ چەکێکی ئەتۆمی گەرووی هۆرمز کراوە و سەلامەت دەبێت.

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، سوپاکەیان لەکاتی پشوو وەرگرتن و ئیسراحەت دایە و بە زەوق و شەوقی زۆرەوە چاوەڕوانی دەستکەوت و سەرکەوتنی داهاتووی خۆیەتی.