جیهان چاوەڕێی وتارەکەی جیرۆم پاوڵ دەکات

+964
دیسكی كوردی

ئەم چەند رۆژە نرخی نەوت و زێڕ و دۆلاریش لە هەڵکشان و داکشاندایە، بەڵام لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هەموو جوڵەکان زۆر هێواش بوونەتەوە، چونکە وتارەکەی پاوڵ بڕیاردەدات ئاخۆ چارەنووسی ئابووری جیهان رووی لەکوێیە.

نرخی نەوت سێ رۆژە سەر بەرەو خوار رووی وەرگێڕاوە، ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت شتێک لەسەروو 79 دۆلارەوەیە، مانگی ئازاری رابردوو نەوت ئاستێکی زۆر بەرزی تۆمارکرد و گەیشتە 130 دۆلار.

بەپێچەوانەی نەوت، زێڕ سەر بەرەو ژوور هەڵدەکشێت و رۆژ بە رۆژ نرخەکەی بەرزتر دەبێتەوە، ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتووەتە هەزار و 870 دۆلار، ئەمەش بەرزترین ئاستە لە ماوەی هەشت مانگی رابردوودا.