دوێنێ شەو چی روویدا؟
گرنگترین هەواڵ و رووداوە ناوخۆیی و جیهانییەکان
پەری ساڵح
📌شەوی رابردوو ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی رانیە کەوتەوە، بەهۆیەوە چەندین دوکان سووتان و تەندروستی راپەڕینیش دەڵێت، 15 کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و سیانیان جەستەیان سووتاوە.
📌بە ئامادەبوونی زیاتر لە 12 ملیۆن قوتابی لە 30 هەزار قوتابخانەی حکومی و تایبەت، ساڵی نوێی خوێندن لە بەغدا و پارێزگاکانی عێراق دەستی پێکرد.
📌عێراق رایگەیاند کە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی لە رێگەی کەشتییەکی زەبەلاحەوە رەوانەی دەرەوەی گەرووی هورمز کردووە.
📌عەلی زەیدی: سەقامگیرنەبوونی سیاسی زۆرێک لە دەرفەتەکانی گەشەپێدانی لە دەستی عێراق دا.
📌عەلی زەیدی: ئەمڕۆ خاوەنی دەوڵەتێکین کە بڕیاری خۆی بەدەستە و پارێزگاری لە زەوی و ئاسمانی خۆی دەکات.
📌ترەمپ: ئێران دەستبەرداری زۆرێک لە پلانەکانی چەکی ئەتۆمی بووە و بڕیارێکی لەبارەوە دەدەم.
📌 ترەمپ: سەرکەوتوو بووین لە کەمکردنەوەی نرخەکان و لە ئێستادا نرخەکانی نەوت روو لە دابەزینن.
📌ئەردۆغان: ئەمڕۆ عەرەب و کورد و تورک وەک سەردەمی سەڵاحەدینی ئەیوبی هاوشانن
📌پارێزگاری مۆسکۆ: تێکشکاندنی 12 درۆنی ئۆکرانی کە بەرەو پایتەختی رووسیا دەڕۆشتن راگەیاند.
📌زێلینسکی: پێشبینی دەکەم موشەکی بالیستی دروستکراوی ئۆکرانی “FP-9” لە پایزدا ئامادە بێت.
📌زێلینسکی: هێرشە تێکەڵاوەکانی (هیبریدی) رووسیا بۆ سەر ئەوروپا ئامانجیان دروستکردنی لێکترازان و کەمکردنەوەی پشتیوانییەکانە بۆ ئۆکرانیا.
📌زێلینسکی: ئۆکرانیا وەڵامی چڕبوونەوەی لێدانەکانی رووسیا دەداتەوە و پاڵاوگەکانی نەوت دەکاتە ئامانج، بەڵام ئامانجە مەدەنییەکان لە ناوخۆی رووسیا ناکاتە ئامانج.
📌ئیدارەی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا: بۆردومانی ئۆکرانیا زیانی بە کەلوپەلەکانی دابینکردنی وزەی دەرەکی گەیاندووە و دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە.
📌بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 پلە لە ناوچەی سومباوای لە ئەندۆنیزیا هەژاند.
📌ئاژانسی فرانس پرێس: هێزە فیدراڵییەکانی ئەسیوپیا چوونە ناو پایتەختی هەرێمی تیگرای و کۆنترۆڵکردنەوەی فڕۆکەخانەی پایتەختی تیگرایيان راگەیاند.
📌ئەکسیۆس: دوو دیپلۆماتکاری ئێرانی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەرکران دوای پشتگوێخستنی فەرمانی رۆیشتن.
📌رۆیتەرز: حو*سییە*کان بە ئامانجگرتنی دامەزراوەیەکی سەر بە ئارامکۆ لە ریاز بە موشەکی بالیستی و درۆن راگەیاند.