مەشقەکانی یانەی میلان. فۆتۆ: ئاژانسەکان
هەشت یاری
ئه‌مشه‌و یۆرۆپالیگ یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و له قۆناغی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی یۆرۆپالیگدا هه‌شت یاریی به‌ڕێوه‌ده‌چن و هه‌شت تیپ ده‌گه‌نه قۆناغی 16ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه.
كاتژمێر 8:45 خولهك چوار یاری به‌ڕێوه‌ده‌چن، رێن له‌گه‌ڵ میلان، فرایبۆرگ به‌رامبه‌ر لانس، هه‌روه‌ها تۆڵۆز رووبه‌ڕووی بێنفیكا ده‌بێته‌وه، له یارییه‌كی دیكه‌شدا كاراباخ و سپۆرتینگ براگا یاریی ده‌كه‌ن.
دواتر له كاتژمێر 11:00 چوار یاریی دیكه به‌ڕێوه‌ده‌چن، رۆما و فاینۆرد، مارسیلیا و شاختار یاریی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سپارتا پراگ و گه‌لاته‌سه‌رای رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، سپۆرتینگ لیشبۆنا و یه‌نگ بۆیز یاریی ده‌كه‌ن.
ئه‌مه یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغه‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ی له‌م قۆناغه‌دا براوه ده‌بن، ده‌گه‌نه قۆناغی 16ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه.