دیمەنی بەشێکی نەمامگەی سەرچنار - وێنه: وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ
20 هه‌زارى به‌ر جوتیارانى پێنجوێن ده‌كه‌وێت
زیاتر له 50 هه‌زار نه‌مام دابه‌شی سه‌ر جوتیارانى سلێمانى ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
باخدارى سلێمانى، ده‌ستى به دابه‌شكردنى زیاتر له 50 هه‌زار نه‌مامى جۆراوجۆر كردووه به‌سه‌ر جوتیارانى سنووره‌كه‌ى كردووه و ئه‌و جوتیارانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه خاوه‌نى مۆڵه‌تى باخن.
به‌پێی ئه‌و لیسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى باخدارى سلێمانى بڵاویكردووه‌ته‌وه، پێنج هه‌زار نه‌مامى فستق، هه‌شت هه‌زار مێوى ره‌شمیری، سێ هه‌زار هه‌نجیر، 15 هه‌زار هه‌نارى وه‌نده‌رفوڵى ئه‌مریكی و 25 هه‌زار نه‌مامى هه‌نار له جۆرى ساڵح خانى، به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌ش ده‌كات.
كۆی گشتى ئه‌و نه‌مامانه‌ى دابه‌شی ده‌كات، بریتییه له 56 هه‌زار نه‌مام و به‌هاوكارى رێكخراوه خۆراكى جیهانى WFP له نه‌مامگه‌ى سه‌رچنار به‌رهه‌می هێناوه.
به‌پێی نووسراوێكى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ته‌واوى ئه‌م نه‌مامانه به 100 جوتیار له سنووره‌كه‌ى دابه‌ش ده‌كات.
زانا ره‌حمان قایمقامى پێنجوێن، به 964ـى وت، ئه‌وان وه‌ك قه‌زاكه‌یان پێیان راگه‌یه‌ندراوه كه نزیكه‌ى 20 هه‌زار نه‌مامیان به‌رده‌كه‌وێت.
وتیشی “چاوه‌ڕێى هێنانى ئه‌و نه‌مامانه ده‌كه‌ین و دواتریش به‌سه‌ر جوتیاراندا دابه‌شی ده‌كه‌ین.