بەرمیلێکی نەوت تەقییەوە
خانوویەک لە دهۆک ئاگری گرت و سووتا
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی بەرۆشکێی دهۆک خانوویەک ئاگری تێبەربوو سووتا و تەنیا زیانی مادی هەبووە.
ئاگرەکە گەورە بووە بەڵام خیزانەکە لەکاتی ئاگرەکە خۆیان لە خانووەکە دەرچوون و توانیویانە خۆیان رزگا بکەن وهیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوەتەوە
بێوار عەبدولعەزیز بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی وت، کەمێک پێش ئیستا تیمەکانی بەرگری شارستانی بەرۆشکی ئاگادارکراونەتەوە بە بوونی ئاگرێکی گەوەرە لە ماڵێک دەستبەجێ تیمەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.
وتیشی، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە کێبڵێکی کارەبا بووە کەوتووەتە سەر بەرمیلێکی نەوت و شۆرتی دروستکردووە و بەرمیلەکە تەقیوەتەوە و ئاگرەکەی تەشەنەی سەندووە و خانووەکەی سووتاندووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی