"شەقامێکی کەربەلا بەناوی هەڵەبجەوە دەکرێت"

تەرمی”روقەیە”یان گەڕاندەوە کەربەلا و خۆشیان گەڕانەوە هەڵەبجە

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

شاندە فەرمیەکەی پارێزگای هەڵەبجە دوای گەڕاندنەوەی تەرمی “رەقەیە” ی تەمەن 11 ساڵان بۆ کەربەلا، گەڕانەوە هەڵەبجە و دەڵێن ئەوەی هەڵەبجە بۆ ئەو  کچەی کردووە ناوی سارەکەیان زۆر گەورەتر کردووە.

سمکۆ سالار، قایمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە، کە سەرۆکایەتی شاندەکەی کرد بە 964 ی راگەیاند بەشێوازێک پێشوازی کراون کە مایەی دڵخۆشییان بووە وەکو تێبینیشیان کردووە لە تەواوی ماڵپەرە فەرمی و سۆشیاڵ میدیاکانی عێراق و کەربەلا باس باسی رووداوەکە پەرۆشییەکانی هەڵەبجە بووە.

وتیشی “پارێزگاری کەربەلا باسی لەوەکردووە کە شەقامێکی شارەکەی بەناوی هەڵەبجەوە ناو دەنێت”.

لە چەند رۆژی داهاتوو شانبدێکی فەرمی ئەو پارێزگایە سەردانی هەڵەبجە دەکەن و بە فەرمیش سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ پارێزگاکە دووپات دەکەنەوە.

عابدین عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەڵەبجەش بە 964 ی وت، رێزلێنان و پێشوازییەکانیان لە شاندەکەی هەڵەبجە وایکردووە لە جێگەی خۆیدا بووە و دەڵێت “بەشێوازێکی وا پێشوازی کراین ماندووبوونمان حەسایەوە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن