لە قەزای سەیدسادق

لەناو یەک دەرمانخانە نزیکەی 2000 دەرمانی بەسەرچوو هەبووە

ئەحمەد مستەفا

قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق دەڵێ، لیژنەی چاودێریکردنی دەرمانخانەکانی قایمقامیەت بە هەماهەنگی ئاسایش دەستی بەسەر هەزار و 968 پارچە دەرمانی بەسەرچوودا گرتووە.

دەرمانەکان لەناو یەک دەرمانخانەی قەزاکەدا بوون، بەشێکیان ماوەی دوو ساڵ بوو، بەسەرچوون.

بە گوێرەی راگەیەندراوی قایمقامیەت بێت، دەرمانەکان بە فەرمانی قایمقامی قەزای سەیدسادق رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت کراون بە مەبەستی لەناوبردنیان.

راگەیەندراوی قایمقامیەتی قەزاکە وەکخۆی؛

چالاکی
لەدرێژەی کارو چالاکیەکانیاندا و لەئەنجـامـی گـەڕان و پشکنیـنە بەردەوامـەکانیـان لەپێنـاو پاراستنـی تەندروستی هاووڵاتیانی قەزاکەمان، لیژنـەی چاودێریکردنی دەرمانخانە و نۆرینگە پزیشکیەکانی قائیمقامیـەت پاش ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن هێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی سیدصادق توانیان لەناو دەرمانخانەیەک دەست بگرن بەسەر بڕی (1968) هەزار و نۆسەد و شەست و هەشت پارچە دەرمانی بەسەرچوو.
پاشان، بەفـەرمـانی بەڕێـز قائیمقـامی قـەزای سیدصـادق سەرجەم دەرمانەکان نێردران بۆ نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەتی حاجی مشیر بۆ لەناو بردنیان.
ڕاگەیاندنی
قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق