نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزبووەوە
بەرەو 80 دۆلار دەڕواتەوە
نرخی نەوت روولە بەرزبوونەوەیە
شۆڕش قادری
دوای دابەزینی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا ئەمڕۆ بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاو دەنێت و هەر بەرمیلێک لە 80 دۆلار نزیک بووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 13.7.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 79 دۆلار و 29 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی بەڕێژەی 4.30٪ بەرزبووەتەوە.
هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 74 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بە رێژەی 4.36٪ بەرزبووەتەوە.
ئەم بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە کە چەند رۆژێکە گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لەسەر گەرووی هورمز دەستیپێکردووەتەوە و ناوبەناو هێرش دەکەنە سەر بەرژەوندییەکانی یەکتر.