وەزارەتی کارەبا: بە چەند کاتژمێرێک چارەی دەکەین

بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە بەشێکی دهۆک کارەبا کوژایەوە

شۆڕش قادری

بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە بەشێکی دهۆک کارەبا کوژایەوە و قەرارە بە چەند کاتژمێر هەڵبکرێتەوە.

وەزارەتی کارەبا لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، بەهۆی كێشەیەكی تەکنیکی لە هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا گرفتی كوژانەوەی کارەبا لە بەشێکی پارێزگای دهۆک روویدا.

لە ئێستادا تیمەكانی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە هۆكاری كێشەکە بۆ ئەوەی بەزووترین كات چارەسەری بكەن و لە چەند كاتژمێری داهاتوودا كارەبا بۆ هاوڵاتیان بگەڕێتەوە.

وەزارەتی كارەبا راشیگەیاندووە، لەکاتی هەبوونی هەر پێشهاتێکی تر و گەڕانەوەی کارەبا، راستەوخۆ هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە.