سەوڵ لێدەدەن و هاوار دەکەن
هاندەرانی نەرویج؛ ڤایکینگەکانی سەردەم لە یاریگاکانی مۆندیالدا دەنگ دەدەنەوە
توانا نەقی
نەک تەنیا لە ناو یاریگاکان، بەڵکو لە شەقام، میترۆ، و تەنانەت شوێنە گشتییەکانیشدا؛، بە هەزاران هاندەری نەرویجی بە جلی سوور و کڵاوی قۆچدارەوە سەرنجی جیهانیان راکێشاوە.
نەرویجییەکان کە بە “ڤایکینگەکان” ناسراون، بوونەتە یەکێک لە بەناوبانگترین هاندەرانی مۆندیال، ئەوان لە یاریی بەرامبەر عێراقدا بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش و بە یەک دەنگ سەوڵ لێدەدەن (جۆره هاوار و چەپڵەلێدانێکی تایبەت) لێدەدەن، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڤایکینگە کۆنەکان.
ئەم نەریتە سەرەتا لە ساڵی 2016 لەلایەن ئایسلەندییەکانەوە زیندوو کرایەوە، بەڵام ئێستا نەرویجییەکان پەرەیان پێداوە و یاریگاکانیان پێ داگیرکردووە، ڤایکینگەکان لە مێژوودا گەورەترین تۆڕی بازرگانییان لە دەریای بەڵتیکەوە بەرەو بەغدا و قوستەنتینیە راکێشابوو، و ئێستاش لە رێگەی تۆپی پێوە مێژووەکەیان بە بیر جیهاندا دەهێننەوە.