کەشوهەوای ئەم دوو رۆژە

گەرماکە تاقەتپڕوکێنە و ئاگاتان لە خۆتان بێ

شۆڕش قادری

ئەم دوو رۆژە ئاگاتان لە خۆتان بێ و تا بۆتان دەکرێ مەیەنە دەرەوە، گەرماکە گەیشتووەتە قیممە و سەری کەچەڵ دەسووتێنی.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 13.7.2026 ئاسمان ساف و ساماڵ دەبێ و گەرماکەش زۆر بەتین و تاقەتپڕوکێنە، پلە گەرما لە گەرمیان و ناوچە گەرمسێرەکان دەگاتە 46 پلەی سیلیزی و زیاتریش.

بۆ سبەی سێشەممەش گەرماکە تاڕادەیەک هەر وەک ئەمڕۆ دەمێنێتەوە و لە هەموو ناوچەکان جگە لە پیرمام و حاجی ئۆمەران و کوێستانەکان، پلەی گەرما لە خانەی چلەکاندا دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 44 پلەی سیلیزی

پیرمام: 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:45 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 44 پلەی سیلیزی

دهۆک: 43 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی

ئاکرێ:43 پلەی سیلیزی

گەرمیان:46 پلەی سیلیزی

سۆران: 42 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران:34 پلەی سیلیزی