حاسڵاتی ئەمڕۆ
بینی گانتس بۆ حەماس: تا مانگی رەمەزان کاتتان هەیە
964+
ژووری هەواڵ
بینی گانتس ئەندامی ئەنجومەنی حکومەتی ئیسرائیل، حەماس ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: ئەگەر تا رەمەزان هەموو دیلە ئیسرائیلەکان نەگەڕێنەوە لامان
ئەوا راستەوخۆ هێرشی سەربازی دەکەینە سەر رەفەح کە زیاتر لە ملیۆنێک ئاوارەی فەلەستینی تێدا دەژیت.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڕیارێکی هاوسەنگی دا کە ڕێگە بە ئازادی پەرستن دەدات لە چوارچێوەی سنووردارکردنی ئەمنیدا.
بزووتنەوەی حەماس دەڵێت: پەسەندکردنی پێشنیاری بن غەفیر بۆ سنووردارکردنی نوێژ لە مزگەوتی ئەقسا لە مانگی رەمەزاندا،
لەلایەن بنیامین نەتانیاهۆ درێژکراوەی تاوانەکانی ئیسرائیلە بەرامبەر بە گەلی فەلەستینی.
رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە: دامەزراوەی ئەمنی ئیسرائیل هۆشداری دەدات لەوەی، مزگەوتی ئەقسا موسڵمانان لە دژی ئیسرائیل یەکدەخات.
رێکخراوی لێبوردەیی نێودەوڵەتی دەڵێت: داگیرکاری ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین درێژترین داگیرکاری سەربازییە و یەکێکە لە کوشندەترین داگیرکارییەکانی جیهان.
وتەبێژی سەربازی ئەنساروڵا رایگەیاند، بە سەرکەوتوویی توانیمان لە ئەنجامی هێرشەکانمان کەشتیەکی بەریتانی لەکار بخەین، رێگاشمان بە تیمی کەشتییەکەدا بە سەلامەتی بێنە دەرەوە.