بۆ ئەم هاوینە چی دەکرێ؟
هێشتان سەرەتایی وەرزی گەرماییە 23 كەس خنكاون
ئەحمەد شەمزین -هەولێر
جوتیاران نابێت دوایی دروێنە پاشماوەی سەر زەوییەكانیان بسووتێنن، هەر كەسێك ئاگر بكاتەوە رووبەرووی یاسایی دەكەینەوە و لەسەر خەڵوزی نێرگەلەش دوو كەس دەستگیركراون.
ئەمە قسەی سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان بۆ 964 کە ئەمڕۆ، ئەمرۆ سێشەممە 1.6.2026 بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەرێم لە پرێس كۆنفرانسێكدا ئامار و ئامادەكارییەكانی بۆ وەرزی هاوین و دروێنە خستەڕوو.
موقەدەم سەركەوت كارەش بە 964ی وت، بەداخەوە ئاماری خنكانی ئەمساڵ زۆرە لەسەرەتایی گەشت و دەستپێکردنی گەرما، 23 كەس خنکاون لەكاتێك دا سەرەتایە و هێشتا گەرمای زۆر دەستی پێ نەکردووە.
بۆ حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوە، ئەمساڵ 97 تیممان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشی لەكاتێكدا ساڵی پار 52 تیم بوو، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەرێم وتی، داوا كارین هاوڵاتییان هاوكارمان بن.
ئەمساڵ لە 1.1.2026 تا ئێستا ژمارەیی ئاگرەكانی هەرێمی كوردستان هەزار و 163 ئاگرکەوتنەوە بووە، كە سوتانی كارگە، بەنزیخانە، مۆڵ، گەڕاج و چێشتخانە و زوی کشتوکاڵی وەک گەنم و جۆ، وە مۆلیدەیی كارەبا و ئۆتۆمبێل و سەمونخانەو شوێنە ئاینییەكان و دەواجین و عەمباری سوتەمەنیشی تێدایە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا
