ئەمڕۆ نمەباران دەبارێت

“سبەی کۆتایی بە شەپۆلی بارانبارین دێت”

ژووری هەواڵ

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، لە سبەینێ سێشەممەوە کۆتایی بە شەپۆلی بارانبارین دێت و کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 19.2.2024، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمە بارانی کەم لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و پارێزگای دهۆک و سلێمانی هەیە، لەگەڵ کەمێک بەفربارین لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم.

راشیگەیاند، سبەینێ سێشەممە 20.2.2024، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ پێشبینی نمە باران دەکرێت لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم، بەفر لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم دەبارێت، لەکاتەکانی شەودا کاریگەی دابارین نامێنێت کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە.

بڕی ئەو بارانەی کە لە کاتژمێر 9:00ـی بەیانی تاوەکو 9:00ـی شەوی رابردوو باریوە:

سلێمانی 1.8 ملم
چەمچەماڵ 1.0 ملم
زاحۆ 0.1 ملم
ئاکرێ 7.4 ملم
ئامێدی 1.4 ملم
مانگیش 0.8 ملم
هەڵبجە 0.8 ملم
بازیان 7 ملم
دەربەندیخان 0.8 ملم
میدان 4.4 ملم
حاجی ئۆمەران 0.2 ملم