دیمه‌نێكی پێشترى دابه‌شكردنى پێداویستییه‌كانى دڵۆپاندن به‌سه‌ر جوتیاران كه به هاوكارى رێكخراوى WHH دابه‌شكرا... وێنه كشتو‌كاڵى هه‌ولێر
خانوو و وزه و دڵۆپاندن
هه‌ولێر به پڕۆژه‌ى كشتو‌كاڵى به‌ره‌نگارى وشكه‌ساڵى ده‌بێته‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى هه‌ولێر ده‌ڵێت، بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ى وشكه‌ساڵى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كیان له دوو شوێنى سنووره‌كه‌ی جێبه‌جێ كردووه و له پلانیشیاندایه پڕۆژه‌كان ته‌واوى سنوورى پارێزگاكه‌یان بگرێته‌وه.
پرۆژەكان بریتین له دامەزراندنی خانووی پلاستیکی، وزەی خۆر و دابەشکردنی پێداویستی ئاودانی دڵۆپاندن بەسەر جوتیاران.
ته‌واوى ئه‌م پڕۆژانه به هاوكارى رێكخراوى WHHـى ئه‌ڵمانى جێبه‌جێكراون.
هێمن سه‌ید موراد، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر به 964ـى وت، ئه‌م پڕۆژانه‌یان له ناحیه‌ى شه‌مامك و قه‌زاى قوشته‌په جێبه‌جێكردووه.
وتیشی “به‌شێكی جوتیارانى سنوورى ئه‌م دوو شوێنه سوودمه‌ندى پڕۆژه‌كان بوون”.
به ته‌نیا ئه‌و پڕۆژانه نین بۆ جوتیاران، به‌ڵكو وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كشتوكاڵ ده‌ڵێت، خولى تایبه‌ت و میتینگیش بۆ ئه‌و جوتیارانه رێكخراوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن زیاتر سه‌ركه‌وتوو بن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى وشكه‌ساڵى.
هێمن سه‌ید موراد، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌م جۆره پڕۆژانه‌یان بۆ ته‌واوى سنوورى هه‌ولێره و له قۆناغه‌كانى داهاتوودا له به‌شێكی دیكه‌ى سنوورى پارێزگا جێبه‌جێ ده‌كرێن.