پڕۆژەکە ئامادەیە

وەزیری کار: خانەنشینیی کەرتی تایبەت شۆفێرانی تەکسیش دەگرێتەوە

ئەحمەد مستەفا

وەزارەت هەنگاوی گەورەی بڕیوە لە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسایەکی تۆکمە بۆ خانەنشینیی کرێکارانی کەرتی تایبەت، کە توێژە ناڕەسمییەکانی وەک کرێکارانی بیناسازی و شۆفێرانی تاکسی دەگرێتەوە.

ئەمە قسەی کوێستان محەمەد، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتییە و دەڵێت، بە هاوکاریی رێکخراوە پەیوەندیدارەکان کاریان بۆی کردوو.

پڕۆژەکە کۆتایی بە رێکارەکانی لە ئەنجومەنی شورا هاتووە و لە حکومەتی داهاتووی هەرێمدا، بڕیار هەر پەڕلەمان کارا کرایەوە رەوانەی پەرلەمان بکرێت.

وەیر دەڵێ، ئەمە بۆ ئەوەیە، تاوەکو بە شێوەیەکی بنەڕەتی کێشەی مافەکانیان و گەرەنتیی ئایندەیان لە بازاردا چارەسەر ببێت.

بەپێی دواین ئامارەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ژمارەی کرێکارانی فەرمی و تۆمارکراو لە کەرتی تایبەتدا کە سیستەمی دەستەبەری کۆمەڵایەتی (بیمە) گرتوونیەتەوە گەیشتووەتە 303 هەزار کەس، بەڵام ژمارەی راستەقینەی گشتی (فەرمی و نافەرمی) بەهۆی کارکردنی بەشێکی زۆری هێزی کار بەبێ گرێبەست، بە سەدان هەزار کەس لە سەرووی ئەم ژمارەیەوە دەخەمڵێندرێت.