حاسڵاتی ئەمڕۆ
ئەمریکا لە عێراق ناڕوات و چینیش هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات
+964
ژووری هەواڵ
وهزارهتی بهرگریی ئهمهریكا دەڵێت، هیچ داواكارییهكی فهرمیان له عێراقهوه بۆ كشانهوهی هێزهكانیان پێنهگهیشتووه، ئاماژهیان بهوهش كرد هێزهكانی ئهمریكا لهسهر داوای عێراق لهو وڵاتهن.
رێکخراوی ئەونروا دەڵێت: داوا لەو وڵاتانە دەکەین کە هاوکارییەکانیان وەستاندووە دووبارە بە بڕیارەکەیاندا بچنەوە، لە پێچەوانەی ئەوەدا ناچار دەبین لە کەرتی غەزە کارەکانمان سنووردار بکەین.
جۆ بایدن دەڵێت: لە هەوڵداین بۆ کردنەوەی دەروازەی رەفح و کەرەم
ئەبو سالم بۆ ناردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەزە.
وەزارەتی دەرەوەی چین داوا لە ئیسرائیل دەکات بە زووترین کات هێرشەکانی بوەستێنێت و چیتر رێگە نەدات خەڵکی سڤیل ببێتە قوربانی.
کۆشکی سپی دەڵێت: ئیسرائیل و حەماس سەبارەت بە گۆڕینەوەی دیلەکان و ئاگربەست، نزیکن لە رێککەوتن.
فەرەنسا پێشنیاری بۆ لوبنان کردووە حیزبوڵڵا 10 کیلۆمەتر لەسەر سنوور بکشێنێتەوە بۆ راگرتنی شەڕەکانی لەگەڵ ئیسرائیل، بەڵام لوبنان بە پێشنیارەکانی فەرەنسا رازیی نەبووە.