ئاژەڵی دەگمەن دۆزراونەتەوە

کوردستان فاوندەیشن پرۆژەیەک بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئاژەڵ و رووەکی کوردستان رادەگەیەنێت

964+

رێباز یونس – هەولێر

رێکخراوی کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەیەکی راگەیاندووە بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم زانیارییەکان لەسەر رووەک و ئاژەڵەکانی کوردستان تا ببێتە بانکێکی زانیاری و هەموو داتاکانی تێدا کۆبکرێتەوە.

هەندرێن غازی، بەڕێوەبەری پرۆگرامەکە بە 964ـی وت: ئێمەی خەڵکی کوردستان چەند جۆری رووەک و گیاندارمان هەیە کەس ناویان نازانێت، چونکە هیچ شوێنیک نییە هەموو ئەو داتایانەی لێ کۆکرابێتەوە ئێمە ئەو پرۆژەیەمان راگەیاندووە بۆ ئەوەی سەرجەم زانیارییەکان لەسەر رووەک، درەخت و ئاژەل دابنێین.

پڕۆژەکە تا ئێستا دوو هەزار 225 زیندەوەر و 844 درەخت و هەزار و 408 رووەکی تێدا تۆمارکراون و سێ ئاژەڵی دەگمەنیش دۆزراونەتەوە.

بۆ بینینی داتا و زانیارییەکان سەردانی ئەم وێبسایتە بکەن:

https://biodiversity.krd

پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا